توێژینەوەیەكی نوێ سوودێكی تری تەماتەی بۆ مێشكی مرۆڤ ئاشكرا كردووە

بینەر: (6)

زۆرجار باس لە سوودەكانی تەماتە بۆ تەندروستیی مرۆڤ كراوە، بەلڵام لە توێژینەوەیەكی نوێدا كە توێژەران لە ئیسپانیا ئەنجامیان داوە، بەوە گەیشتوون كە تەماتە سوودێكی زۆری بۆ مێشك و سەرنج و بیرەوەری هەیە، ئەگەر كەسێك رۆژانە 35 گرام ئاوی تەماتە “مەعجوون” بۆ خواردن بەكار بێنێت.

پێگەی “عەرەبیە” ئەمڕۆ چوارشەم نۆی ئەیلوول، رۆشنایی خستووەتە سەر ئەو توێژینەوە نوێیەی لەبارەی سوودە نوێیەكەی تەماتە لە بڵاوكراوەی Antioxidants بڵاو كراوەتەوە، توێژەران لە ئیسپانیا چاودێریی 42 كەسی گەورەیان كردووە كە بۆ ماوەی سێ مانگ رۆژانە بەلای كەمەوە 35 گرام، ئاوی تەماتەیان بۆ خواردن بەكار هێناوە، لە ئەنجامدا گەشەی مێشك و سەرنج بیرەوەرییان زۆر باشتر بووە لەوانەی ئەو رێژە ئاوی تەماتەیان بەكار نەهێناوە.

لە توێژینەوەكەدا باس لە مادەی لیكۆبین دەكرێ كە لە تەمامتەدا هەیە و رۆڵی زۆری بۆ تەندروستیی مێشك هەیە، ئەو مادەیە لە رووەكی سروشتی دەست دەكەوێت كە لە كۆمەڵێك كارۆتینات پێكدێت، زیاتر لە رەنگی رووەكەكان وەك تەماتە و هەندێك میوە و سەوزەدا هەیە. ئەویش رۆڵی زۆری بۆ تەندروستیی مێشك و سەرنج و یادەوەرییەكانی هەیە.

توێژەران پێیان وایە ئاستی بەرزبوونەوەی لیكۆبین و پرۆتین، رۆڵی گرنگی لە گەشەكردنی خانەكانی مێشكدا هەیە، ئەوەیە وا دەكات لە دوای خواردنی تەماتە، ئەركی چالاكیی مێشك زیاتر رێكدەخات.

دواتریش ئاماژە بەوە دراوە كە تەماتەی كوڵاو سەرچاوەیەكی گرنگی بەدەستهێنانی لۆكۆبینە، ئەوە یارمەتیی شكاندنی دیوارەكانی خانەكانی تەماتە دەدات، ئەوەیش مادەیەكی ئاسانە بۆ هەڵمژین و هەرسكردنی خۆراك.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *