لەبەر ئەم هۆكارانە.. ژەمی بەیانیان فەرامۆش مەكەن

بینەر: (7)

بۆچوونی جیاواز لەبارەی خواردنی ژەمی بەیانیان هەیە، هەندێك پێیان وایە بە فەرامۆشكردنی زیانی تەندروستیی بەدواوە نایەت، بەڵام بەپێی بەشی تەندروستیی پێگەیەك و بەپێی توێژینەوە زانستی و تەندروستییەكان، چەندان هۆكار هەن گرنگن كە نابێ ژەمی بەیانیان فەرامۆش بكرێت.

بەشی تەندروستیی “شەفەق نیوز” لەبارەی ژەمی بەیانیان و سوودەكانی، زانیاریی لە پسپۆرانی بواری خۆراك وەرگرتووە و پێیان وایە زۆر هۆكار هەن وا دەكەن بۆ تەندروستییەكی باشتر، ژەمی بەیانیان فەرامۆش نەكرێت. ئەوان دەڵێن خواردنی بەیانیان رەگەزە خۆراكییەكان بە جەستە دەبەخشێ كە رۆژانە پێویستیی پێ دەبێت، گرنگتر وزەی زۆر دەبەخشێ.

لەبارەی هۆكارەكانیش بۆ ژەمی بەیانیان باس لەوە دەكەن، بۆ ئەوەی جەستە بتوانێ لە رۆژدا ئەركەكانی جێبەجێ بكات، ژەمی بەیانیان وزەی زیاتری پێ دەبەخشێت، بەتایبەتی لە شەو و لە كاتی خەودا، ئاستی شەكر لە خوێن و گلۆگۆز دادەبەزێت، بۆیە بە خواردنەوەی كووپێك شیر، ئاستی گلۆگۆز بەرز دەكاتەوە و وزەی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت.

هاوكات بەیانیان جەستە پێویستیی خۆراكە تا بتوانێ ئەركەكانی جێبەجێ بكات، وەك كاركردن و ئەركی قوتابخانە، ژەمی بەیانیان ئەدای مرۆڤ باشتر دەكەن. پسپۆران نموونە بە قوتابیان دێننەوە و دەڵێن، كاتێك قوتابی ژەمی بەیانی دەخوات، لە رۆژ و لە قوتابخانەدا چالاكتر دەبێت و باشتر زانیاریی وانەكانی وەردەگرێت، بەراورد بەو قوتابیانەی ژەمی بەیانیان فەرامۆش دەكەن.

باس لەوەش دەكرێ كە ئەوانەی خواردنی بەیانیان دەخۆن، ڤیتامینی زیاتر وەردەگرن، بەتایبەتی شیر و كەرە كە ڤیتامینی زیاتر لەخۆ دەگرن. لە هەموو ئەوانەیش ئەوانەی ژەمی بەیانیان فەرامۆش دەكەن و خواردن ناخۆن، لە رۆژدا میزاجیان باش نابێت و بە زۆریی تووڕە دەبن و سەرنجیان لەسەر كارەكانیان یان ئەركەكانیان كەمتر دەبێتەوە، بۆیە ژەمێكی تەندروستی بەیانیان، مرۆڤ تەندروست و چالاكتر دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *