پێوەندیی نێوان شێوازی نوستن و تووشبوون بە مایسیری چییە؟

بینەر: (17)

توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات كە پێوەندی لە نێوان شێوازی نوستن و زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە مایسیری هەیە، كە نەخۆشییەكی زۆر بڵاوە و چەندان هۆكاری هەیە، لەوانە سیستمی خۆراك و زۆر دانیشتن و قەبزی و گوشاركردنی زۆر لە كاتی دەردانی پاشەڕۆدا.

بەپێی ماڵپەڕی “مەیامی هیراڵد”، توێژەران پشتیان بە زانیارییەكی زۆری بۆماوەیی بەست و ئەنجامەكان دەریان خست كە ئەو كەسانەی ئامادەیی بۆماوەییان بۆ تووشبوون بە خەوزڕان هەیە، مەترسی زیاتری تووشبوونیان بە مایسیری بە رێژەی 23% هەیە، هەروەها سعاتەكانی نوستنی شەوانە رۆڵی هەبوو، كە مەترسی تووشبوونی بە رێژەی 16% زیاد كرد، لەوكاتەی سەرخەوشكاندنی رۆژ مەترسییەكەی 14% زیاد كرد.

شارەزایان هۆكاری ئەو پێوەندییە لە نێوان كۆئەندامی هەرس و شێوانی نوستن بۆ كاریگەریی راستەوخۆی كەمخەوی یان شێوانی نوستن لەسەر زیادبوونی شەكەتی و وەڵامدانەوەی هەوكردنی لەش دەگەڕێننەوە، جیا لە رۆڵی راستەوخۆی دروستبوونی قەبزی كە هۆكاری سەرەكییە بۆ گوشارخستنە سەر دەمارەكانی كۆم و ئاوسانیان، بۆیە شارەزایان پێیان وایە بۆ كەمكردنەوەی ئەو كاریگەرییە، دەبێت دۆخی نوستن باشتر بكرێت و نوستن لەسەر لایەك بێت لە بری سەر پشت بۆ كەمكردنەوەی گوشاری سەر دەمارەكانی ناوچەی كۆم و بەرزكردنەوەی قاچ لە رێگەی سەرین، بۆ گەیشتنی باشتری خوێن بۆ ناوچەكە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *