بۆچی لە دوای خواردن سك دەئاوسێت و غازات دروست دەكات؟

بینەر: (13)

كەسانێك هەن لە دوای ژەمی خۆراك هەست دەكەن سكیان دەئاوسێت و غازات دروست دەكات، رەنگە وا بزانرێت ئەو حاڵەتە بەهۆی زۆر خواردن و خواردنەوە رووبدات، بەڵام ئەگەری هەیە ئەو غازاتەی سك پێوەندی بە هۆكاری ترەوە هەبێت، وەك جۆری خۆراك و و شێوانی كۆئەندامی هەرس و هەندێك خووی رۆژانەی خورادن و ژیان.

د. سەید موڕ پزیشكی راوێژكاری نەخۆشییەكانی هەناو ئاماژە دەكات، رەنگە ئەو حاڵەتە بە هۆی كۆبوونەوەی غازاتی كۆئەندامی هەرس یان بەهۆی شێوانی جووڵانەوەی ریخۆڵەكان دروست ببێت، ئەوەش لەبەر چەند هۆكارێك لەوانە، خواردنی خێرا، دەبێتە هۆی قووتدانی بڕێك هەوا لەگەڵ خۆراك و ئاوسانی گەدە، خواردنی هەندێك جۆر خۆراك كە لای هەندێك كەس غازات دروست دەكەن وەك پاقلەمەنی و سەوزە، بەتایبەتی ئەگەر زۆر بخورێن.

قەبزی، ئەوەش ئاوسان دروست دەكات بەهۆی كۆبوونەوەی پاشەڕۆ لە ریخۆڵەكان و با دروست دەكات، بەتایبەتی ئەگەر ئەو كەسە بە بەردەوام قەبز بێت، كاریگەریی هەندێك جۆر خۆراك، واتە كۆئەندامی هەرسیان ناتوانێت وەك پێویست ئەو خۆراكانە هەرس بكات وەك لاكتۆز، كە لە شیردا هەیە، هەبوونی قۆڵۆنی دەماری، بۆیە پێویستە هێواش خواردن بخورێت و خواردنەوە غازییەكان و ئەو خۆراكانەی غازات دروست دەكەن كەم بخورێن و دوای خواردن جووڵانەوە هەبێت و زیادەڕۆیی لە خواردن نەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *