لە گوندێكی ئیدارەی سۆران بەردێك دۆزرایەوە تەمەنی ئەو بەردە دەگەڕێتەوە بۆ 145 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر و ئاژەڵێكیش لەناویدا بەبەرد بووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 13ـی ئەیلوول، شوان میراوەیسی مامۆستای زانكۆ و لێكۆڵەری مێژووی، بە “وشە”ـی راگەیاند، لە سنووری ئیدارەی سۆران بەردێك دۆزراوەتەوە كە یەكێكە لە بەردە بەتەمەنەكانی مێژووی دروستبوونی زەوی.
زیاتر گوتی، ئەو بەردە لە گوندی بەرسیرینی باڵەكایەتی دۆزراوەتەوە، دیاردەی بەبەردبوونیشی تێدایە كە خشۆكێك لەناویدا بە بەرد بووە.
باسی لەوەش كرد، بەردەكە گیانەوەرێكی بە بەردبووی تێدایە، شوێنی دۆزینەوەكەشی لە گوندی بەرسیرینە و شوێنەوارناسان پێشبینی دەكەن، مێژووەكەی لە نێوانی 66 ملیۆن ساڵ تا 145 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بێت.
پیشتر لە گوندی بەرسیرین چەند شوێنەوارێك دۆزرانەوە، مێژووەكەیان دەگەڕایەوە بۆ چەند هەزار ساڵێك پێش ئێستە.
















Leave a Reply