بینەر:
(1.5K)
بەپێی زانیارییەكانی دەستەی ئاماری توركیا، هەناردەی شتومەكی توركی بۆ عێراق بە رێژەی 7.8% كەمی كردووە، دواجار قەبارەی هەناردەكە شەش ملیار و هەشت ملیۆن دۆلار بووە، بۆیە ئێستە عێراق بە پلەی حەوت دێت لە كڕینی شتومەكی توركی.
ئەمڕۆ دووشەم 14ی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكانی دەستەی ئاماری توركیا، لە حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا هەناردەی توركی بۆ عێراق كەمی كردووە و قەبارەكەی شەش ملیار و هەشت ملیۆن دۆلار بووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بە رێژەی 7.8% كەمی كردووە، چونكە ئەوكات قەبارەكەی شەش ملیار و 59 ملیۆن دۆلار بوو.
بەگوێرەی ئەو قەبارەیە، عێراق حەوتەم وڵاتە كە زۆرترین شتومەك لە توركیا دەكڕن و دوای هەریەكە لە ئەڵمانیا و ئەمەریكا و بەریتانیا و ئیتاڵیا و فڕەنسا و ئیسپانیا دێت.
















Leave a Reply