دوێنێ عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی شاندێكی باڵا دەستی بە گەشتێكی ئەوروپایی كرد و گەیشتە فڕەنسا، ئەمڕۆ زەیدی لە پاریس لەگەڵ ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆ بووەوە و چەند رێككەوتنێكیشیان لە بوارەكانی وزە و فڕۆكەوانی واژوو كرد.
ئەمڕۆ رێوڕەسمی واژووكردنی رێككەوتنەكان بە سەرپەرشتیی زەیدی و ماكڕۆن لە كۆشكی ئیلیزێ لە پاریس بەڕێوە چوو، كاتێك وەزیری دەرەوەی عێراق و هاوتا فڕەنسییەكەی رێككەوتنێكیان لە بواری لاوان واژوو كرد، وەزیری كارەباش یاداشتێكی لێكگەیشتنی لەگەڵ كۆمپانیای تۆتالی فڕەنسی لەبارەی غازەوە واژوو كرد، جیا لە رێككەوتنێكی تر لە بواری كەرتی فڕۆكەوانی مەدەنی لە نێوان وەزارەتی گواستنەوە و دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنیی فڕەنسایی.
ئەمڕۆ دووشەم ماكڕۆن لە كاتی پێشوازیكردنی لە سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای دروستكردنی دەروازەی تر بۆ هەناردنی نەوتی عێراق جگە لە گەرووی هورمز كرد، دووپاتی كردەوە كە سەقامگیریی ناوچەكە واتە بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی گەلی فڕەنسا، دۆزینەوەی دەروازەی تری گەیشتنی نەوت بۆ بازاڕەكان جیا لە گەرووی هورمز، گوشاری بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی سووك دەكات.
















Leave a Reply