20 ڕۆژە كۆرمۆر لە بەرهەمهێنان وەستاوە.. نرخی غاز زیاتر دادەبەزێت

بینەر: (1.5K)

سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی ڕای گەیاند، سەرەڕای ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لە كێڵگەی كۆرمۆر، هیچ قەیرانێكی كەمیی غاز دروست نابێت، دەڵێت: لە سبەینێوە نرخی غاز لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و ماڵاندا بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت.

عومەر عەبدوڵا سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشكردنی غاز لە سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕای گەیاند: “لە سبەینێوە نرخی یەك مەتر غاز لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون (سیتییەكان) هەزار دیناری لێ دەشكێت، بەجۆرێك لە سێ هەزار و 500 دینارەوە دەبێتە دوو هەزار و 500 دینار”.

لەبارەی نرخی غازی ماڵانیش ئاماژەی بەوە كرد، نرخی یەك لیتر غازی ماڵان لە 675 دینارەوە بۆ 550 دینار دادەبەزێت.

سەرپەرشتیاری لیژنەی دابەشكردنی غاز، وەڵامی نیگەرانییەكانی هاووڵاتییانی دایەوە و گوتی: “دڵنیایی تەواو بە هاووڵاتییان دەدەین، هەرچەندە ماوەی 20 ڕۆژە كێڵگەی كۆرمۆر لە بەرهەمهێنانی غاز وەستاوە، بەڵام ئێمە وەك یەدەگ بڕێكی زۆرباش غازمان كۆگە كردووە و هەڵگرتووە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین قەیرانی كەمیی غاز دروست ببێت”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *