102 بارهەڵگر هاوكاریی دەزگای خێرخوازی گەیشتوونەتە رۆژئاوای كوردستان و بەمزووانەش هاوكارییەكانی تریش دەگەن، لە هەموو هەرێمی كوردستاندا چەندان كەمپین بۆ هاوكاریی رۆژئاوای كوردستان دەست پێ كراوە.
هەر لە رۆژی یەكەمی پەلامارەكانی حكوومەتی سووریا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، بە بڕیاری سەرۆك بارزانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، كەوتنە ئامادەكاری بۆ گەیاندنی هاوكاری بەرۆژئاوای كوردستان.
لە یەكەم هەڵمەتیاندا 67 بارهەڵگر كە زیاتر لە 160 كارمەند و 710 تۆن خۆراك و پێداویستی جۆراوجۆری لەخۆ گرتبوو، چوونە رۆژئاوای كوردستان.
ئەو هاوكارییە 850 تۆن خۆراك و كەلوپەلی ناخۆراك بوو، جگە لە هاوكارییە مادییەكان، تیمێكی تایبەتی تەندروستیی گەیشتوونەتە ناوچەكە و لە ماوەی دوو رۆژی ڕابردوودا، پشكنین و چارەسەری پێویستیان بۆ 685 كەس ئەنجام داوە.
هاوكات لە رۆژانی داهاتوودا دەزگای خێرخوازیی بارزانی چەندان هەڵمەتی تری هاوكاری دەگەیەنێتە رۆژئاوای كوردستان، بەتایبەت ئێستە لە هەوڵدان فریای خەڵكی كۆبانێ بكەون كە چەند رۆژێكە ئابڵۆقەیەكی توندی ئابوورییان لەسەرە.
لە ئاستی باشووری كوردستان چەندان هەڵمەتی هاوكاری دەستیان پێ كردووە، تا ئێستە ریژەیەكی زۆر خۆراك و كەلوپەل و پارەی كاش كۆ كراونەتەوە.
















Leave a Reply