بینەر:
(924)
گه‌رده‌لوولێكی به‌هێز له ناوچه‌یه‌كی باشووری ڕۆژئاوای فڕه‌نسای دا، به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س برینداربوون و زیان به 300 خانوو گه‌یشت و نزیكه‌ی سێ هه‌زار ماڵیش بێ كاره‌با مانه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی فڕه‌نسا بڵاویان كرده‌وه، گه‌رده‌لووله‌كه به دیاریكراوی گوندی بۆمپاسی له باشووری ڕۆژئاوای فڕه‌نسا گرتووه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه 41 كه‌س برینداربوون و 15یان بۆ نه‌خۆشخانه گوێزراونه‌ته‌وه و یه‌كێك له برینداره‌كان ئافره‌تێكی دووگیان و ماڵه‌كه‌ی به‌سه‌ردا داڕووخاوه.
زیاتر له 120 ئه‌ندامی تیمی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوون ڕه‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران، تا به هانای خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه بچن و فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ برینداران ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و به دوای شوێنبزربووانیش بگه‌ڕێن.
















Leave a Reply