فەرمانی سەرەكیی سیستمی بەرگریی لەشی مرۆڤ رووبەڕووبوونەوەی هۆكارەكانی نەخۆشی و تەنە زیانبەخشەكانن كە دەچنە ناو لەشەوە، واتە مرۆڤ لە هۆكارەكانی نەخۆشی لە میكرۆب و ڤایرۆس و بەكتریا و مشەخۆر و هیتریش لە رێگەی هێرشكردنە سەریان دەپارێزن، بەڵام لە هەندێك حاڵەتدا ئەو سیستمە بە هەڵە خوێندنەوە بۆ ئامانجەكانی دەكات و هێرش دەكاتە سەر شانە و ئەندامەكانی لەش خۆی و زیانیان پێ دەگەیەنێت و بە كێشە و نەخۆشییەكانی سیستمی بەرگری دەناسرێن.
زیاتر لە 80 حاڵەتی لەو جۆرە هەیە، لەوانە گورگە و هەوكردنی رۆماتیزمیی جومگە و هەستیاریی گەنم و كێشەكانی رژێنی دەرەقی و هیتریش، كێشەی ئەو نەخۆشییانە دوو خاڵە، سەرەتا بە زەحمەت دەستنیشان دەكرێن تا دەركەوتنی كاریگەرییان، چارەسەركردنیان، لە نیشانە سەرەتاییەكانی، شەكەتی و ماندووبوونی بەردەوام و بێ هۆكار، بەهۆی كاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی وزە لە لەش، ئازاری جومگە و ئاوسانیا، بەتایبەتی لە بەیانیان، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش بەهۆی بوونی هەوكردن.
دەركەوتنی پەڵەی پێست و گۆڕانكاریی بێ هۆكار لە پێست، وەك سوورهەڵگەڕان و خوران گۆڕنی رەنگی پێست، هەڵوەرینی بێ پاساوی مووی لەش وەك دەردەرێوی، كێشەی بەردەوام لە كۆئەندامی هەرس وەك با و غازات و سكچوون و ئازاری سك، مێروولەكردنی دەست و پێیەكان، وشكهەڵگەڕانی بەردەوامی چاو و دەم، ئاوسانی بەردەوامی لەش بەهۆی كێشە لە گورچیلە و دڵ و سووڕی خوێن.
















Leave a Reply