سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كرد، هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق توانیویانه له نێو ئۆتۆمبێلێك كه له نێوان پارێزگه‌ی سه‌لاحه‌دین و دیاله ڕۆیشتووه، بڕی چوار ملیۆن دۆلار ده‌ست به‌سه‌ردا بگرن و لێكۆڵینه‌وه‌یش بۆ زانینی سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره زۆره و ئامانج و ئه‌و شوێنه‌ی بۆی براوه، ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به پێگه‌ی “شه‌فه‌ق نیوز”ی ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانی ته‌ناهی له بازگه‌ی “عه‌باس جوما” له نێوان پارێزگه‌ی سه‌لاحه‌دین و دیاله، ئۆتۆمبێلێكی جۆری “نیسان پاسفاینده‌ر”یان پشكنی و له نێویدا بڕی چوار ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكیان دۆزییه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، ده‌سبه‌جێ سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه گیرا و ڕێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ری گیرایه‌به‌ر و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ زانینی سرشوتی ئه‌و پاره‌یه و ئه‌و شوێنه‌ی بۆی ده‌برێ، له‌لایه‌ن لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ده‌ستی پێ كرد.
گرتنی ئه‌و بڕه پاره زۆره له نێو ئه‌و ئۆتۆمبێله له كاتێكدایه له شه‌مووی ڕابردووه‌وه حكوومه‌تی عێراق ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وانی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی دارایی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و ده‌سكه‌وتنی پاره به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی كردووه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌یان به‌رپرس و سیاسه‌توان و په‌رله‌مانتار و خاوه‌نی كۆمپانیا و كارمه‌ندان گیراون، جیا له‌وه‌ی ڕێوشوێنی ته‌ناهی توند گیراوه‌ته‌به‌ر، تا ڕێگری له بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پاره زه‌به‌لاحانه بگیرێت و ئه‌وانه‌یشی گومانیان له‌سه‌ره ڕێگری چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له عێراق له‌سه‌ر دانراوه.
















Leave a Reply