پەیامێك لە بارەگای بارزانییەوە

بینەر: (914)

بارەگای بارزانی پەیامی هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی هەڵكەوت عەزیز بڵاو كردەوە.

بارەگای بارزانی نووسیویەتی، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی ڕۆژنامەنووس هەڵكەوت عەزیزـمان پێگەییشت.

“پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی ماڵبات و كەسوكار و ئاشنایانی خواڵێخۆشبوو هەڵكەوت عەزیز و تەواوی ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین” بارەگای بارزانی وای نووسیوە.

لە كۆتایشدا دەڵێن، لە خودای گەورە داواكارین گیانی كاكە هەڵكەوت بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *