پەیامی هاوخەمیی بارەگای بارزانی بۆ كۆچی دوایی جەلیل كاكەوەیس

بینەر: (1.2K)

بارەگای بارزانی لەبارەی كۆچی دوای جەلیل كاكەوەیس، پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو جەلیل كاكەوەیس و هەموو نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبانی كوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

ئەمڕۆ شەموو 10ـی تشرینی یەكەم، لە پەیامێكی هاوخەمی بارەگای بارزانیدا هاتووە، بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕی كورد (جەلیل كاكەوەیس)ـمان پێ گەیشت.

ئاماژە بەوەش كراوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو جەلیل كاكەوەیس و هەموو نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەدیبانی كوردستان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.

لە خودای مەزن داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو جەلیل كاكەوەیس بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *