پێكهێنانی حكوومەتی عێراق پێش حەج و جەژن دەبێت

بینەر: (1.1K)

بەپێی وادە دەستوورییەكان دەبێت حكوومەتی نوێی عێراق، كە عەلی زەیدی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ راسپێردراوە، تا 27ی ئەم مانگە دێتە راگەیاندن و لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و متمانە وەرگرێت، بەهۆی گەشتكردنی دەیان ئەندام پەرلەمان، هەوڵێك هەیە بەر لە دەست پێكردنی وەرزی حەج و جەژنی قوربان كابینەی حكوومەت بێتە راگەیاندن.

تا ئێستە عەلی زەیدی لە دانوستان لەگەڵ هێزە سیاسییەكان بەردەوامە، ئەوەی هەیە بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمان دەنگ لەسەر كابینەی حكوومەتەكەی، بە تەواوكراوی یان نەكراوی بدات، هاوكات ئێستە تیمەكەی و لیژنەیەكی چوارچێوەی هاوئاهەنگی سەرقاڵی تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی ناوی ئەو كاندیدانەن كە لە لایەن هێزە سیاسییەكانەوە بۆ پۆستە ویزارییەكان پێشكەش كراوە، جیا لە دابەشكردنی وەزارەت و پۆستەكان، باسی ئەوەش دەكرێت كە چەند جێگرێك بۆ سەرۆك وەزیران زیاد دەكرێت.

بەو هۆیەی وەرزی حەج نزیك بووەتەوە و زۆرێك لە پەرلەمانتارانی عێراق گەشت دەكەن، وادە دەستووریەكەش بۆ پێكهێنانی حكوومەت لە 27ی ئەم مانگە كۆتایی دێت، بۆیە هەوڵ دەدرێت زوو كابینەی حكوومەتەكە لە پەرلەمان بخرێتە دەنگدان و متمانەی پێ بدرێت، یووسف مەنسووری ئەندامی هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییە دەڵێت، هێزە سیاسییەكان لەسەر پێكهێنانی كابینەی حكوومەتی نوێ بەر لە كۆتاهاتنی وادە دەستوورییەكەی كۆكن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *