بینەر:
(3)
دەستەی دەستپاكی عێراق رای گەیاند، عەلا سەمیر جبووری بەڕێوەبەری گشتیی دابەشكردنی كارەبای ناوەڕاستی عێراق، بە حەوت ساڵ گرتن و گێڕانەوەی 25 ملیار دینار سزا درا.
ئەمڕۆ دووشەم 14ی ئەیلوول، دەستەی دەستپاكی عێراق رای گەیاند، عەلا سەمیر جبووری كە پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی دابەشكردنی كارەبا بووە و بە تۆمەتی گەندەڵی گیراوە، لە دادگا بە حەوت ساڵ گرتن سزا درا.
هەروەها دەستەكە روونی كردووەتەوە، عەلا جبووری تۆمەتبارە بەوەی 13 ملیار دیناری بە ناڕەوا دەست كەوتووە، بۆیە دەبێت دوو هێندە بگێڕیـَتەوە كە دەگاتە 25 ملیار و 700 ملیار دینار.
















Leave a Reply