بینەر:
(31)
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس خۆدزینەوەیەكی بەرفراوانی باجیان لەناو براندی پیتزا لە یۆنان بەناوی (پیتزا فەن pizza fan) ئاشكرا كرد، ئەو براندە هەستاوە بە بەكارهێنانی سیستمێك كە هەندێك داواكاری كڕیارانی بە پارەی كاش وەرگرتووە، بەڵام وەك ژەمێكی بێ بەرانبەر تۆماریان كردووە.
ئەو بابەتە لای حكوومەتەكانی وڵاتانی ئەوروپی بابەتێكی رژدە، بۆیە 23 كەس بەوهۆیەوە گیراون.
لە گیراوەكان خاوەنی كۆمپانیاكە و ژمێریاران و بەڕێوەبەرانی لقەكانی تێدایە، نزیكەی 123 كەسی تریش لەو دۆسیەوە تێوەگلاون.
بەپێی راگەیاندنی یۆنان، نزیكەی دوو هەزار و 500 كارمەند بێكار بوون. لە بەدواداچوونەكانی دۆسیەكەدا پۆلیس زیاتر لە ملیۆنێك یۆرۆی پارەی كاشی لە كۆگەیەكی نهێنی لەناو خانوویەكدا دۆزییەوە كە پێوەندیی بە دۆسیەكەوە هەیە.
















Leave a Reply