تا ئێستە وەزارەتی دارایی عێراق خەریكی ئامادەكردنی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2027ی عێراقە، ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمان پێشبینی دەكات پڕۆژەكە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بگاتە پەرلەمان بۆ تاوتوێكردن و پەسندكردنی.
غوفران ئیقبال شمەری ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند كە تا ئێستە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2027ی عێراق نەگەیشتووەتە پەرلەمان، وادەی رەوانەكردنی پێوەستە بە تەواوكردنی رێوشوێنەكانی حكوومەت و ئامادەكردنی.
روونی كردەوەن پێشبینی دەكرێت پڕۆژەیاساكە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەپێی لێكگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی بگاتە پەرلەمان، بۆ خوێندنەوە و تاوتوێكردنی بڕگەكانی لە لایەن لیژنە پێوەندیدارەكانەوە.
ئەو پەرلەمانتارە دووپاتی كردەوە، دوای گەیشتنی پڕۆژەیاساكە لە لایەن لیژنەی داراییەوە بە وردی تاوتوێ دەكرێت، بەتایبەتی بڕگەكانی پێوەندیدار بە پابەندییە داراییەكان و پڕۆژە خزمەتگوزاری و وەبەرهێنانییەكان بۆ تەواوكردنی رێوشوێنەكانی پەسندكردنی.
















Leave a Reply