به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا ده‌ستی به گه‌شته‌كه‌ی بۆ چین كرد و ماوه‌ی دوو ڕۆژ له‌و وڵاته ده‌مێنێته‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌ی شی جین پینگ ده‌كات، گرنگترین دۆسیه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كانیشیان فره‌وانكردنی پێوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌ردوو وڵات و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆسیه نێوده‌وڵه‌تییه هه‌ستیاره‌كان ده‌بێت.
شاندێكی باڵای وه‌زاری و به‌رپرسانی ئابووری و سه‌رۆكی گه‌وره كۆمپانیاكانی وزه‌ی ڕووسیا یاوه‌ری پووتین ده‌كه‌ن له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ په‌كین، ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یش ده‌ركه‌وتووه، كه مۆسكۆ زۆر گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته چین، تا له‌و ڕێیه‌وه خۆی له سزای وڵاتانی ڕۆژئاوا بدزێته‌وه و ده‌رچه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت بۆ بازرگانی و فرۆشتنی نه‌وت و غاز بدۆزێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه به‌هۆی جه‌نگی ڕووسیا دژی ئۆكراینا ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا سزای قورس و گه‌وره‌یان به‌سه‌ر مۆسكۆ سه‌پاندووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سبه‌ی چوارشه‌م سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمی و فره‌وانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێت و باس له په‌ره‌پێدانی زیاتری هاوبه‌شایه‌تی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵات بكرێت، هاوكات جه‌نگی ئۆكراینا و هێرش بۆ سه‌ر ئێرانیش دوو ته‌وه‌ری گرنگی گفتوگۆكان ده‌بن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی كۆشكی كرملێن هاتووه، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه كاری هاوبه‌ش و واژووكردنی ده‌یان ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو وڵاتی له بواری وزه و بازرگانی و گواستنه‌وه و ژێرخان لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
دۆسیه‌ی وزه یه‌كێك له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كان ده‌بێت و به وردی باس له پرۆژه‌ی ڕاكێشانی بۆڕی غازی “هێزی سیبیریا2” ده‌كرێ، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه مۆسكۆ هه‌وڵی گه‌یاندنی غازی وڵاته‌كه‌ی به چین ده‌دات.
















Leave a Reply