پاپای ڤاتیكان نەشتەركارییەك بۆ سییەكانی ئەنجام دەدات

بینەر: (1.3K)

ئەمڕۆ لە دوای نوێژ و وتاری هەفتانەیدا پاپای ڤاتیكان رای گەیاند، بەمدواییە تووشی نەخۆشییەك لە سییەكانی بووە و بەپێی ئەو پشكنینەی بۆی كراوە، پزیشكان بڕیاریان داوە بەمزووانە نەشتەركاریی بۆ ئەنجام بدەن، بۆیە داوای كرد نزای بۆ بكەن.

پێگەی “ئیلاف” ئەمڕۆ یەكشەم 11ی تشرینی یەكەم بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ لە دوای نوێژ و وتاری هەفتانەی، پاپا لیۆ پاپای ڤاتیكان لە گۆڕەپانی پوترسی پیرۆز لە شاری ڤاتیكان رای گەیاند، بەمدواییە بۆ نەخۆشییەكی تر سەردانی پزیشكی كردووە، لە پشكنیندا بە رێكەوت دەركەوتووە گرێیەك لەسەر سییەكانی دروست بووە، بۆیە پزیشكان بڕیاریان داوە هەر بەمزووانە نەشتەركاریی بۆ بكەن.

پاپا زیاتر گوتی، پزیشكان پێیان وایە باشترە ئەو گرێیە لێ بكەنەوە نەك گەورەتر بێت، ئەویش ئامۆژگاریی پزیشكانی بە هەند وەرگرتووە و بڕیارە هەر بەمزووانە ئەو نەشتەركارییە ئەنجام بدات. بۆیە داوای كرد نزای خێری بۆ بكەن.

ئاماژە بەوە دراوە كە ئەو گرێیەی لەسەر سییەكانی پاپا دروست بووە، نزیكەی سێ سانتیمەتر دەبێت، لەوەش زیاتر پزیشكان پێیان وایە گرێیەكە 95 تا 96% شێرپەنجە نییە، بەڵام بۆ دڵنیابوون باشترە ئەو نەشتەركارییە ئەنجام بدرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *