بینەر:
(520)
ئەمڕۆ دووشەم 31ی ئابی 2026، سکۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ڕای گەیاند کە وڵاتەکەی ئامانجییەتی کەشێک بڕەخسێنێت بۆ ئەوەی ئێران ئارەزووی دانیشتن لەسەر مێزی دانوستانی هەبێت، هاوکات دووپاتی دەکاتەوە کە بەهۆی گەمارۆکانەوە نەوتی پاشەکەوتکراوی ئەو وڵاتە خەریکە بەرەو تەواوبوون دەچێت و تاران زیانێکی گەورەی ئابووریی بەرکەوتووە.
لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی “سی ئێن بی سی”، وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا ڕای گەیاندووە، ئەو خاڵانەی ئەمەریکا لەگەڵ چین سەبارەت بە ئێران لەسەری کۆکن، زۆر زیاترن لەو خاڵانەی کە تێیدا ناکۆکن.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە کە نەوتی پاشەکەوتکراوی ئێران تەواو دەبێت، تەنانەت ئەگەر داهاتیش لە چینەوە بەدەست بهێنێت، چونکە لە ئێستەدا تەنیا 30 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی بەهۆی گەمارۆ دەریاییەکانەوە لە دەریادا ماوەتەوە.
















Leave a Reply