گوتەبێژ بەناوی حكوومەتی عێراق ئەمڕۆ رای گەیاند، بڕیار وایە سەرۆكی ئەنجوومەنی عێراق لە سەردانێكی فەرمیدا، لە ناوەندی مانگی داهاتوو “ئەیلوول” بگاتە فڕەنسا و دوای ئەوێش بۆ ئەڵمانیا.
پێگەی “شەفەق نیوز” ئەمڕۆ دووشەم 31ی ئاب بڵاوی كردووەتەوە، حەیدەر عەبوودی گوتەبێژی حكوومەتی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، سەردانە فەرمییەكەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ فڕەنسا و دوای ئەویش بۆ ئەڵمانیا، لە ناوەندی مانگی داهاتوو “ئەیلوول” دەكرێت.
عەبوودی ئەوەشی گوت كە ئامانجی سەردانەكە، پێوەندییە هەمەجۆرەكانی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانەیە، تێیدا لەسەر چەندان دۆسیە و لە ناویاندا تەناهی، گفتوگۆ دەكرێت.
عەبوودی لەبارەی پرسی چەكی میلیشیاكان لە عێراقدا كە بەدەستی دەوڵەتەوە بێت گوتی، لەوبارەیەوە گفتوگۆی زۆر و رژد كراوە و پێشكەوتنی باشی بەلای حكوومەتەوە بینیوە. هەروەها پێشنیازێك خراوەتە بەردەم عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە داوا دەكرێ ژمارەیەك راوێژكاری هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق بمێننەوە، بەڵام پێشنیازەكە رەت كراوەتەوە.
















Leave a Reply