وێڕای بوونی كافاین تێیدا.. خواردنەوەی كووپێك چای لە شەودا خەوتان خۆشتر دەكات

بینەر: (34)

وێڕای ئەوەی پێشتر توێژینەوە لەبارەی كاریگەریی چای لە شەو و بەرلە خەوتن كراوە، بەهۆی ئەوەی مادەی كافاین لە چایدا هەیە و دەبێتە خۆی پچڕپچڕی خەو، بەڵام بەمدواییە پسپۆرێكی بواری خۆراك توێژینەیەكی تری نوێی كردووە لەوبارەیەوە و بەوە گەیشتووە، شەوانە ئەگەر كووپێك چای بخۆنەوە، خەوتان ئاسوودە و خۆشتر دەبێت.

پێگەی “شەفەق نیوز” هەواڵەكەی لە پێگەی “میرۆر” وەرگرتووە كە دكتۆر تیم بۆند پسپۆرەكەی بواری خۆراك قسەی بۆ كردووە، بە وردی ئاماژەی داوە كە بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ لەبارەی كاریگەرییەكانی خواردنەوەی كووپێك چای لە شەودا، بەوە گەیشتوون كە دەبێتە هۆی خەوێكی ئاسوودە و خۆش، بەپێچەوانەی ئەوەی پێشتر دەگوترا خواردنەوەی چای لە شەودا دەبێتە هۆی تێكچوونی خەو، ئەویش بەهۆی ئەو كافاینەكەی تێیدایە.

دكتۆر بۆند زیاتر دەڵێت، ئەوەیان دروستە كە هەندێك خواردنەوە كە كافاینی زۆریان تێدایە، خواردنەوەیان لە شەودا كاریگەرییان لەسەر تێكچوونی خەو دەبێت، بەڵام هەندێك خواردنەوەی تریش هەن بە كاریگەرییان پێچەوانە دەبێت، نموونەیان چای رەش و سەوز كە مادەی كافاین تێیاندا كەمترە لە خواردنەوەكانی تر. لە كووپێكی چایدا بڕی 40 ملیگرام كافاین لەخۆ دەگرێت، ئەوی زۆر كەمترە لە خواردنەوەكانی تر، بۆیە ئەگەر كووپێك چای لە شەودا بخورێتەوە، خەو خۆشتر دەبێت كە تێكچوونی.

ئەوەشی گوت كە ئەگەر چای بە هاوسەنگی و مامناوەندی بخورێتەوە جا لەگەڵ شیریشدا بێت، كاریگەریی لەسەر كەمتركردنەوەی دڵەڕاوكێ و نیگەرانی و خەم دەبێت، راستییەكەی هەر ئەوانەن هۆكاری تێكچوونی خەوی ئاسوودەن.

لەلایەكی تریشەوە راپۆرتێك لە لیژنەی راوێژكارانی چای بە ناونیشانی “خەو و دڵەڕاوكێ و چای” بڵاو بووەتەوە، تێیدا ئەو خواردنەوەیە بە خواردنەوەیەكی زۆرباش ناو براوە، بێگومان هەموو جۆرەكانی چای هەمان كاریگەرییان لەسەر خەوی خۆش و ئاسوودە هەیە، بەڵام لە ناویاندا چای رەش و سەوز بە باشترین خواردنەوە بۆ خەوی قووڵ و ئاسوودە و خۆش باس دەكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *