به گوێره‌ی نوێترین وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان، ژماره‌یه‌ك له سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌كی بالیستیكی ئێرانی له پارێزگه‌ی كرمانشانی ڕۆژئاوای ئێران له‌ناوچوون، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ ئیسرائیل چه‌ندان جار بۆردمانی چڕی ئامانجه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به وێنه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كان، تا ئێسته دووكه‌ڵ له شوێنی سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی مووشه‌ك له كرمانشان به‌رز ده‌بنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به مووشه‌ك بۆردمان كراون و به دیاریكراویش له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی مووشه‌كی ژێر زه‌وی ئێران بوون و تاران له‌و شوێنه مووشه‌كه بالیستیكییه‌كانی له ژێر زه‌وی حه‌شارداوه.
شیكه‌ره‌وانی سه‌ربازی ده‌ڵێ، ئه‌و سه‌كۆیانه‌ی له كرمانشان بۆردمانكراون له جۆری گوێرزهوه و هه‌ڵده‌ری مووشه‌ك به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆبوون و ئۆتۆمبێلی جووڵاون و مووشه‌كی بالیستیكیان هه‌ڵگرتووه و ده‌گوێزرێنه‌وه.
پێشتر زانیارییه‌كان دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، كه سه‌كۆ گوێزه‌ره‌وه‌كانی هه‌ڵدانی مووشه‌كی ئێران، نه‌توانراوه بۆردمان بكرێن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جووڵه ده‌كه‌ن و چوونه‌ته نێو تونێل و كۆگه‌كانی مووشه‌ك له ژێر زه‌مینه‌وه.
















Leave a Reply