پەرلەمانتارێك ئاشكرای دەكات، ئەم هەفتەیە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق كۆتایی دێت، لە هەفتەی داهاتوودا تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان ڕەوانە دەكرێت.
زیرەك زێباری ئەندامی پەرلەمانی عێراق، بە”وشە”ی راگەیاند، ئێستە وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی دابەشكردنی مووچەی فەرانبەرانی وەزارەتەكانە، تا رۆژی پێنجشەم بڕیارە تەواوی فەرمانبەرانی عێراق مووچە وەربگرن.
ئەوەشی گوت، “پرۆسەی وردبینیكردنی لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەستی پێ كردووە، هیچ كێشەیەك لە لیستەكاندا نییە و وەك مانگەكانی پێشووە، داهاتی ناوخۆش هەر وەك مانگەكانی پێشوو لە مووچە دێتە بڕین.
ئەو پەرلەمانتارە گوتی: بەكۆتاهاتنی دابەشكردنی مووچە لە عێراق لەم هەفتەیەدا، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دارایی فیدراڵ دەست دەكات بە ڕەوانەكردنی تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.
















Leave a Reply