بینەر:
(1.1K)
هێزەکانی سووریای دیموکرات “هەسەدە”، ڕای گەیاند سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕێککەوتوون بۆ گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی ئەقتان، بەڵام هاوپەیمانان هیچ هەنگاوێکیان نەناوە.
هەسەدە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد هێزەکانیان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هاوئاهەنگییان کردووە بۆ گواستنەوەی گیراوانی ڕێکخراوی داعش کە لە گرتووخانەی ئەقتانن، بە مەبەستی بردنیان بۆ شوێنی ئارامتر.
ئاماژەی بەوەش دا سەرەڕای بوونی ئەو هاوئاهەنگییە، بەڵام تا ئێستە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هیچ هەنگاوێکی کردەنی نەناوە بۆ گواستنەوەی ئەو گیراوانەی داعش لەو گرتووخانەیەدا ماونەتەوە.
















Leave a Reply