كەسانێك لە كاتی پاڵكەوتن تووشی هەناسەتەنگی دەبن، ئەوەش مایەی نیگەرانییە، چونكە كار لە ژیان و نوستنیان دەكات، چەند هۆكارێك بۆ ئەو حاڵەتە هەیە، لەوانە پێوەست بە دڵ و قەڵەوی و هیتریش.
لە هۆكارەكانی هەناسەنگی لە كاتی پاڵكەوتن، كەموكوڕی لە كاری دڵ و بەجێگەیاندنی فەرمانی پاڵنان بە خوێن بۆ بەشەكانی لەش، كاتێك گوشاری لەسەر زیاد دەبێت و بەو هۆیەوە شلە بۆ سییەكان و سك و قاچەكان دەگەڕێتەوە، داخرانی درێژخایەنی سییەكان، كە حاڵەتێكی مەترسیداری سییەكانە و چەند نەخۆشییەك دەگرێتەوە، لەوانە ئاوسانی سییەكان و هەوكردنی درێژخایەنی بۆری هەوا، بەتایبەتی تووشی ئەو كەسانە دێت كە جگەركێشن، بۆماوە و بەركەوتنی دووكەڵی جگەرەش رۆڵیان لە تووشبوونی هەیە، زیان بە سیكڵدانۆچكەكانی هەوای سییەكان دەگات و بۆرییەكانی هەناسەدان تەسك دەبنەوە و هەناسەدان زەحمەت دەبێت.
قەڵەوی و زیادبوونی كێش هۆكارێكی ترە بەهۆی كەڵەكەبوونی چەوری لە لەش و كارتێكردنی كۆئەندامی هەناسەدان، پەستان دەخاتە سەر سینگ و جووڵەی ناوپەنچك و توانای مرۆڤ بۆ هەناسەدان و دانەوە، بۆیە لە كاتی پاڵكەوتن چەورییە زیادەكە پەستان لە سییەكان دەكەن و هەناسەدان زەحمەت دەكەن، پچڕانی هەناسە لە كاتی نوستن، پەككەوتنی ناوپەنچك، ئەو ماسولكەی لە كاتی هەناسەدان رۆڵی هەیە و هەناسەتەنگی دروست دەكات.













Leave a Reply