شەقیقە یان سەرئێشەی نیوەی سەر، بریتییە لە چالاكییەكی نائاسایی مێشك و شێوانێكی كیمیایی و دەماری، هۆكارە بۆماوەییەكان رۆڵی گەورەیان تیادا هەیە و هەروەها هاندەری ژینگەیی و پێوەست بە شێوازی ژیان رۆڵیان لە دروستبوونی هەیە، شەقیقە لە ئەنجامی هۆكارەكانی بۆماوەیی و دەمارەكان دروست دەبێت، كەمخەوی و رارایی و وشكهەڵگەڕان و نەخواردنی ژەمەكان و گۆڕانكاریی هۆرمۆنی و هەندێك جۆر خۆراك و بۆنی بەهێز زیاتر هانی دروستبوونی دەدەن.
لە هۆكارە سەرەكی و بۆماوەیەیكانی شەقیقە، بۆماوە و جینەكان، واتە تۆماری خێزانی ئەگەری دروستبوونی زیاتر دەكات، گۆڕانكاریی كیمیایی و دەماری مێشك، وەك سیرۆتۆنین، دەماری سیانی دەموچاو، كە هەستەكان لە دەموچاوەوە بۆ مێشك دەگوازێتەوە، هاندەرە ژینگەییەكان، وەك رارایی و سترێسی بەردەوام، كەمخەوی یان زیادنوستن یان ناڕێكی سەعاتەكانی نوستن، گۆڕانكاری لە ئاستی هۆرمۆنەكان، بەتایبەتی لە ژن لە كاتی سووڕی مانگانە و دووگیانیدا، هەندێك جۆر خۆراكی وەك پەنیر و شوكوڵاتە و زۆر خواردنەوەی كافایین، رووناكی و دەنگ و بۆنی بەهێز.
بۆ خۆپاراستن لە شەقیقە دەتوانرێت بەسەر ئەو هۆكارانەدا زاڵ بین كە دەبنە هۆی دروستبوون یان زیادبوونی، لەوانە رێكخستنی ژەمەكان و خواردن لە كاتی دیاریكراو و پشتگوێنەخستنی ژەمەكان، خواردنی ژەمی سووك و تەندروستی وەك چەرەزات و میوە، خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو بۆ مانەوەی لەش بە شێداری.













Leave a Reply