داتاكانی چاودێری كه‌شتیوانی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی وڵاتانی كه‌نداو به گه‌رووی هورمز له سێ ڕۆژی دوا هه‌فته‌ی مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر زیاتر بووه له هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ ده‌ره‌وه به‌ر له ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل دژی ئێران.
به گوێره‌ی داتاكانی كۆمپانیای كیپله‌ر بۆ چاودێری كه‌شتیوانی، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خامی وڵاتانی ناوچه‌كه له 24 و 27 و 29 ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ر گه‌یشته 19.5 تا 22.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه، پێش هێرشی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، هه‌نارده‌ی ڕۆژانه‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه به گه‌رووی هورمز ته‌نیا 18 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بوو له ڕۆژێكدا.
ئاماژه‌ی داوه، ڕێژه‌ی گشتی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خام له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ریش 18.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت بووه له ڕۆژێكدا، ئه‌و بڕه نه‌وته زۆره به گه‌رووی هورمز و ده‌ریای سوور و به‌نده‌ره‌كانی ناوچه‌كه و كه‌شتییه‌كان بۆ ئاسیا و ئه‌وروپا ده‌ڕوات.
















Leave a Reply