نەخۆشانی شەكرە وریای ئەو جۆرە جەڵەتەیە بن

بینەر: (1.3K)

نەخۆشی شەكرە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكانە و ئێستە بە تەواوی جۆرەكانییەوە زۆر بڵاوە، ئەو نەخۆشییە دەبێت كۆنترۆڵ بكرێت، ئەگینا كاریگەرییەكانی بەدیار دەكەوێت و ژیانی ئەو كەسە پەك دەخەن و تووشی چەندان حاڵەتی تری سەختی دەكەن، یەكێك لە مەترسییەكانی سەر نەخۆشانی شەكرە، جەڵتەی دڵی بێدەنگە، واتە بێ هەستكردن بە ئازاری سینگی جەڵتەی ئاسایی.

ئەو جۆرە جەڵتە بەهۆی نەبوونی نیشانەی دیار بە زەحمەت ئاشكرا دەكرێت، بۆیە پێویستە مرۆڤ وریای دەركەوتنی چەند جۆرە نیشانەیەكی نائاسایی حاڵەتە ببێت، ئەو كەسە هەست بە ئازاری سینگ و هەناسەتنگی وەك جەڵتەی ئاسایی ناكات، ئەگەرچی خوێن وەك پێویست لە لەش هاتوچۆ ناكات، هۆكاری سەرەكیی ئەو جۆرە جەڵتەیە نەخۆشی شەكرەیە، كاتێك هەستە دەمارەكانی ئەو كەسە تێك دەچن و لەناو دەچن، لەوانەشی بەرپرسن لە هەستكردن بە ئازار.

چەند نیشانەیەكی تری دەردەكەون وەك هێڵنج و ئازاری سووك لە مل و پشت، بۆ خۆپاراستن لەو حاڵەتە، پێویستە شەكرەی خوێن كۆنترۆڵ بكرێت و چاودێریی پەستانی خوێن و رێژەی كۆلیسترۆڵ و كێش بكرێت، جیا لە دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و ئەنجامدانی وەرزش و پیادەكردنی سیستمێكی تەندروستی خۆراك.

كيلۆی گۆشت له‌ گرتووخانه‌كانی عێراق به‌ 100 هه‌زار دیناره‌ سەرتاشەكانی سلێمانی بۆ قایمقام: كاتمان بۆ رێكخەن

زۆرترین خوێنراو‌

سووده‌كانی ڕۆیشتنی به‌یانیان..بۆچی پێویسته‌ بكرێته‌ نه‌رتیێكی ڕۆژانه‌؟

حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون لە دهۆک تۆمار کرا هۆكاری وشكهەڵگەڕانی دەم دوای لەخەوهەستان چییە؟ مێشوولە بە مەترسیدارترین گیانلەبەری سەر زەوی ناسێندرا

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *