نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا فەلەكەدین كاكەیی دەكات

بینەر: (1.3K)

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی فەلەكەدین كاكەیی دەكات، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەید جەوزی سابیر)ی مامیان، سەرەخۆشی و هاوخەمی لە خۆیان و بنەماڵە و كەسوكاری بەڕێزیان دەربڕی و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 11ـی تشرینی یەكەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو لیزا فەلەكەدین كاكەیی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (سەید جەوزی سابیر)ی مامیان، سەرەخۆشی و هاوخەمی لە خۆیان و بنەماڵە و كەسوكاری بەڕێزیان دەربڕی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

لای خۆیەوە خاتوو لیزا فەلەكەدین كاكەیی، سوپاس و پێزانینی خۆی و كەسوكاریانی بۆ پێوەندی و سەرەخۆشی و هاوبەشیی بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە خەم و پرسەكەیاندا دەربڕی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *