ڕاپۆرت و زانیارییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بنیامین نه‌تانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سكاڵا و گله‌یی له دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌میانه‌ی گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی نێوانیان له هه‌ینی ڕابردوو كردووه و به‌وه‌ی به‌رپرسانی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی دوژمنكارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن و داوای كردووه كه چه‌كی پێشكه‌وتوو به توركیا نه‌فرۆشێت.
به گوێره‌ی ڕاپۆرت و هه‌واڵی میدیاكانی تایمز ئۆف ئیسرائیل و كه‌ناڵ 12ی ئیسرائیلی، نه‌تانیاهۆ بۆ تره‌مپ دووپاتی له گرنگی و پێویستی نه‌فرۆشتنی چه‌كی پێشكه‌وتوو به هێزی ئاسمانی توركیا كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ی به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ته‌لئه‌بیب ناوبردووه.
بڕیاره تره‌مپ و ئه‌ردۆغان له په‌راوێزی لووتكه‌ی وڵاتانی ناتۆ كۆ ببنه‌وه و تاوتوێی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكی به توركیا بكه‌ن.
له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یشدا تره‌مپ داوا له ئه‌ردۆغان ده‌كات، كه زمانی توند به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل كۆتایی پێ بهێنن و نه‌رمتر له‌باره‌ی ئیسرائیل قسه بكه‌ن.
ناكۆكییه‌كانی ئه‌نكه‌ره و ته‌لئه‌بیب دوای ئه‌وه ده‌ستی پێ كرد، كه ئیسرائیل ئاماده‌یی ده‌ربڕی ددان به كۆمه‌ڵكوژكردنی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه بنێت، ئه‌مه‌یش ئه‌نكه‌ره‌ی به ته‌واوی تووڕه كرد و دووپاتی كرده‌وه كه ئیسرائیل كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی غه‌زه ده‌كات و دنیا لێی بێده‌نگه.
















Leave a Reply