ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی بازاڕی وزه‌ی دنیا و بۆرسه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نرخی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی دیار به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و جارێكی تر بۆ سه‌رووی 90 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رزبووه‌وه، ئه‌مه‌یش هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامی ململانێ و پێكدادانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له گه‌رووی هورمز ده‌گه‌ڕێته‌وه.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت دوو دۆلار و 69 سه‌نت به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 90 دۆلار و 79 سه‌نت، ئه‌مه‌یش به‌رزترین نرخه كه له دوای 11ی حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردووه‌وه تۆمار كرا بێت، ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پێشوو به ڕێژه‌ی 15.9% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و پێشتر گه‌یشته خوار 80 دۆلار.
هاوكات نرخی نه‌وتی خامی ته‌كساس به‌رمیلێكی گه‌یشته 84 دۆلار و 68 سه‌نت و دوو دۆلار و 19 سه‌نت به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌رزترین نرخیه‌تی كه له دوای 12ی حوزه‌یران/یۆنیۆ تۆمار كرا بێت.
ده‌ستپێكردنی پێكدادان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كانی له هه‌فته‌ی ڕابردوو له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای نه‌وته له بازاڕه‌كانی دنیا، به تایبه‌ت كه هه‌ردوولا گه‌مارۆیان خستووه‌ته سه‌ر گه‌رووی هورمز كه به شاده‌مارێكی هه‌ره گرنگی گه‌یشتنی وزه بۆ وڵاتانی دنیا هه‌ژمار ده‌كرێت.
















Leave a Reply