به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینی و زیاتر له سێ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رزبووه‌وه، به‌هۆی مه‌ترسی نه‌گه‌یشتنی نه‌وتی خام له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ بازاڕه‌كانی دنیا و به ئامانجگرتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له گه‌رووی هورمز و به‌رده‌وامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان حووسییه‌كان و سعوودیه.
نرخی نه‌وتی خامی برنت به به‌راورد به نرخی دوێنێ، نزیكه‌ی سێ دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه و به‌رمیلێكی ئێسته 110 دۆلار و 10 سه‌نته، هاوكات نرخی نه‌وتی خامی ته‌كساس به‌رمیلێكی گه‌یشته 103 دۆلار و 91 سه‌نت، ئه‌مه‌یش به‌رزترین نرخی نه‌وتی خامه كه له 20ی ئایار/مایۆی ڕابردووه‌وه تۆمار كرا بێت.
كۆمپانیای كیپلهری تایبه‌ت به چاودێری كه‌شتیوانی بڵاوی كرده‌وه، به‌لای كه‌مه‌وه 18 كه‌شتی له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوو له گه‌رووی هورمز هێرشیانكراوه‌ته‌سه‌ر و بۆردمانكراون.
















Leave a Reply