به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه و بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، نرخی نه‌وت ڕووی له دابه‌زین كرد و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ، بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكان له‌سه‌ر ڕووسیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی پێشوه‌خته‌یه بۆ گه‌یاندنی نه‌وتی ڕووسیا بۆ بازاڕی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
نرخی نه‌وتی خامی برنت به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م دۆلارێك و 94 سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 107 دۆلار و 92 سه‌نت فرۆشرا، هاوكات نه‌وتی خامی ڕۆژئاوای ته‌كساس به هه‌مانشێوه به بڕی 83 سه‌نت دابه‌زی و به‌رمیلێكی به 100 دۆلار و 58 سه‌نت فرۆشرا.
ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری هه‌ڵگرتنی سزاكانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌سه‌ر ڕووسیا ڕاگه‌یاند و ماركۆ رۆبیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش ئاشكرای كرد، دوای 60 ڕۆژ له هه‌ڵگرتنی سزاكان دووباره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه ده‌كرێته‌وه.
















Leave a Reply