بینەر:
(1.3K)
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری تۆمار كرد، به‌هۆی نیگه‌رانی له به‌رده‌وامی ململانێكان و په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران و نه‌گه‌یشتنی نه‌وتی پێویست بۆ بازاڕه‌كانی دنیا.
نرخی نه‌وتی خامی برنت ئه‌مڕۆ سێشه‌م به ڕێژه‌ی 0.35% به‌رزبووه‌وه و به‌رمیلێكی گه‌یشته 97 دۆلار و 34 سه‌نت، هه‌روه‌ها نه‌وتی خامی ته‌كساس به ڕێژه‌ی 1.26% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 92 دۆلار و 63 سه‌نت.
ئه‌مه به‌رزترین نرخی نه‌وتی خامی برنته له 24ی تهمووز/یۆلیۆی ڕابردووه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تێچووی گواستنه‌وه و ده‌سته‌به‌ری كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌هۆی مه‌ترسی و سهركێشییهكان كه له گه‌رووی هورمز ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
















Leave a Reply