كیم جۆنگ ئۆنی سه‌رۆكی كۆریای باكور په‌یامێكی بۆ ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا ڕه‌وانه كردووه و به‌ڵێنی به پشتیوانی هه‌میشه‌یی و نه‌گۆڕی پیۆنگیانگ بۆ مۆسكۆ داوه و دووپاتی له به‌رده‌وامی هاریكاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی كۆریای باكور ناوه‌رۆكی په‌یامه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و كیم جۆنگ ئۆنگ تێیدا ئاماژه‌ی داوه، دڵنیابه له سه‌ركه‌وتنی ڕووسیای فیدڕال له‌و جه‌نگه پیرۆزه‌ی بوونی هه‌یه بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ت و دادپه‌روه‌ری نێوده‌وڵه‌تی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، به‌ڵێنم دووپات ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌ی دۆستی هێژا و گه‌لی ڕووسیای برا كه پشتیوانی ئێمه بۆ ئێوه ناله‌رزێ و به جێگیری ده‌مێنێته‌وه.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه هاتووه، كۆریای باكور ئاماده‌یه بۆ فره‌وانكردن و قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری هاریكاری له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌ره‌و هاریكاری و هاوبه‌شایه‌تییه‌كی ته‌واوه‌تی.
















Leave a Reply