“ناشوكری نییە” جووتیارەكە وەك ئالیك خەیارەكانی بەكارهێناوە

بینەر: (243)

ئەمڕۆ گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو كراوەتەوە و قسەی زۆری لەبارەیەوە كراوە، گرتە ڤیدیۆییەكە ئەوەیە كە ئۆتۆمبێلێكی پیكاب پڕ لە خەیار لەناو كێڵگەیەك دەڕوات و خەیارەكانی فڕێ‌ دەدات، بەڵام “وشە” بەدواداچوونی بۆ كرد.

پەیامنێری “وشە” لە دهۆك، بەدواداچوونی بۆ ئەو گرتە ڤیدیۆییە كرد و دەركەوت كە ئەوە ژمارەیەك لە جووتیارانی سنووری ئاكرێن، بەهۆی ئەوەی بەرهەمی خەیارەكەیان زۆرترە لەوەی چاوەڕوان دەكرا، دەیدەن بە ئاژەڵ.

بەگوێرەی بە دواداچوونەكە، ئەو خەیارەی بۆ ئاژەڵەكان دادەنرێت، خواستی لەسەر نییە و لە بنەڕەتیشدا هەر بۆ خەیاری گەورە كاری لەسەر كراوە، بەڵام سوودی زۆری بۆ ئاژەڵ هەیە.

ئەو كەسەی ئەو كارەی كردووە خۆی جووتیار و ئاژەڵدارە، بەڵام لەبری ئەوەی بە نرخێكی كەم بیفرۆشێ‌ دەیكاتە ئالیك بۆ ئاژەڵەكانی، چونكە لە وەرزی هاویندا ئاژەڵەكان پێویستیان بەوجۆرە خەیارە هەیە كە وەك ئالیكی تەڕ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

ڤیدیۆكە وەك ئەوەی لە هەندێك سۆشیال میدیا بڵاو كراوەتەوە ناشكوری نییە، جووتیارەكە خۆی لەپێناو ئاژەڵەكانیدا هەم خەیاری لەو جۆرەی بەرهەمهێناوە و هەم كارەكەیشی كردووە.

ئاگری دارستانه‌كانی فڕه‌نسا نهێنییه‌كی جه‌نگی دووه‌می جیهانی ئاشكرا كرد کەشناسێک: پلەکانی گەرما ڕەنگە تا دوو پلەی تر بەرز ببنەوە

زۆرترین خوێنراو‌

کەشناسێک: پلەکانی گەرما ڕەنگە تا دوو پلەی تر بەرز ببنەوە ئێران دوو شوانی كوردی له‌ سنووری سلێمانی گرت “ناشوكری نییە” جووتیارەكە وەك ئالیك خەیارەكانی بەكارهێناوە

پلەکانی گەرما 50 پلە تێدەپەڕێنن ئاگر گەیشتە ئەڵمانیایش و كۆنترۆڵ ناكرێت کەشناسێک: پلەکانی گەرما ڕەنگە تا دوو پلەی تر بەرز ببنەوە

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *