لە كاتی سەرمادا میشوولە بۆ كوێ دەچێت؟

بینەر: (10)

لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما و هاتنی وەرزی سەرما مێشوولە لە ماڵ و لە باخچەكان ون دەبێت، زۆرێك پێیان وایە ئەوان لە ناو دەچن، بەڵام ئەو مێرووە بە هاوشێوەی مێرووەكانی تر ئامرازی پاراستن و مانەوەی لە وەرزی سەرما هەیە، هەركاتێك سەرما نەما، ئەوان دەست بە گەشە و زۆربوون دەكەنەوە.

بەپێی جۆرەكانیان، توانای مێشوولە بۆ بەرگەگرتنی سەرما دەگۆڕێت، هەندێكیان بۆ خۆپاراستن پەنا دەبەنە بەر شوێنی پارێزراو، هەندێكیان گەڕای بەرگریكار بۆ دۆخی سەختی سەرما دادەنێنەوە، بەڵام مێیینەی ئەو مێرووە بە درێژایی وەرزی زستان دەچێتە دۆخی متبوون و پرۆسەی میتابۆلیسمی لەشی كەم دەبێتەوە و چەند مانگێك بێ خواردن دەژیت.

ئەو مێیانە بە دوای شوێنی تاریك و شێدار و دوور لە بەستن و شەختە دەگەڕێن، وەك ژێرزەمین و كەلێنی دار و بنمیچی گومەزەكان و ناو بۆری ئاوەڕۆ، كاتێك پلەی گەرما بەرز بووەوە، دەست بە جموجۆڵ و چالاكی دەكەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *