ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ پەرلەمانی عێراق دواخرا

بینەر: (39)

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، پڕۆژەیاسای بودجە لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی داهاتوودا دەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران.

ئەمڕۆ دووشەم 26ـی تشرینی یەكەم، عودەی عەواد سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران دواخرا بۆ 15ی تشرینی دووەم.

دووپاتی كردەوە كە لیژنەكە لەگەڵ بەهەمیشەییكردنی گرێبەستەكان و كرێی ڕۆژانەیە و لەگەڵ حكوومەتدا كار دەكەن بۆ بە هەمیشەییكردنیان.

پێشتر عەلی فالح زەیدی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ڕێنوێنیی دابوو بە بەهەمیشەییكردنی تەواوی گرێبەستەكان و كرێی ڕۆژانە لەسەر میلاك و هێنانەكایەی 120 هەزار پلەی وەزیفی لە چوارچێوەی بودجەی 2027دا، كە تەواوی توێژەكان بگرێتەوە و بە شێوازێكی دادپەروەرانە بەسەر پارێزگاكاندا دابەش بكرێت بەپێی ڕێژەی دانیشتووان، لەگەڵ كردنەوەی پلاتفۆرمێكی تایبەت بە دامەزراندن بۆ دەستەبەركردنی دادپەروەری لە نێوان پێشكەشكاراندا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *