مەسروور بارزانی پرسەنامەیەك ئاراستەی گەلی قەتەر دەكات

بینەر: (38)

مەسروور بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی میری قەتەر، بنەماڵەی ئال سانی و گەلی ئەو وڵاتە دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەم 12ـی تەمووز، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی “ئێكس” رای گەیاند، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی میری باوك شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی (خوای گەورە لێی خۆش بێت)ـمان پێگەیشت.

سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، لەم بۆنە خەمناكەدا، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی برامان شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەر، بنەماڵەی بەڕێزی ئال سانی و گەلی برای قەتەری دەكەین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *