وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مۆریتانیا بانگهێشتی باڵوێزی ئێرانی له نه‌واكشۆت كرد و ناڕه‌زایی به‌رانبه‌ر هه‌ندێ ڕه‌فتار و جموجۆڵی باڵوێزه‌كه ده‌بڕی، كه له‌گه‌ڵ عورف و ڕێساكانی دیپلۆماسی یه‌كناگرنه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مۆریتانیا، جموجۆڵه‌كانی باڵوێزی ئێران له مۆریتانیا له‌گه‌ڵ ڕێسا و ڕێوشوێنه دیپلۆماسییه‌كان وڵاتی میواندار یه‌كناگرنه‌وه و دژ به‌یه‌كن.
ئاماژه دراوه، له‌میانه‌ی بانگهێشتكردنی باڵوێزه‌كه دووپات‌مان له‌وه كرده‌وه، كه كۆماری ئیسلامی مۆریتانیا سووره له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، له كاتێكدا پێوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ما ڕێزگرتنی دوولایه‌نه و سه‌روه‌ری هه‌ردوو وڵات و ده‌ستوه‌رنه‌دان بێت له كاروباری ناوخۆ و پابه‌ندبوون به عورف و بنه‌ماكانی دیپلۆماسی.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌گه‌ر له داهاتوو باڵوێزه‌كه پابه‌ندی ڕێسا و عورفه دیپلۆماسییه‌كان و ڕێكاره ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به ئه‌ركی دیپلۆماتكاران بێت، ئه‌وا پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
















Leave a Reply