پۆلیسی میسر، گرتنی مامۆستایەکی لە زانکۆی ڕاگەیاند کە بە شێوازێکی سەیر هەوڵی گواستنەوەی مادەی هۆشبەری داوە، بەجۆرێک مادەکەی لەناو ئەندامێکی نێرینەی دەسکرددا شاردووەتەوە و خستوویەتە ناو کۆئەندامى زاوزێی خۆیەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم 11ی کانوونی دووەمی 2026، دەسەڵاتدارانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قاهیرە ئاشکرایان کرد، توانیویانە دەست بەسەر بڕی نزیکەی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری “ئایس/کریستاڵ”دا بگرن.
بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە مامۆستایەکى ئافرەتە لە بەشی جوانکاریی یەکێک لە زانکۆ گەورەکانی عەمانی پایتەختی ئوردن و لە سۆشیال میدیادا ناسراوە، ناوبراو بۆ تێپەڕاندنی خاڵەکانی پشکنین، هەمان ڕێگەی بلۆگەر (سارە خەلیفە)ی بەکارهێناوە.
پۆلیس بە ڕاشکاوی ڕوونی کردووەتەوە، مامۆستاکە “ئەندامێکی نێرینەی دەسکرد”ی بەکارهێناوە و مادەکەی تێدا حەشارداوە، دواتر ئەندامە دەسکردەکەی خستووەتە ناو کۆئەندامی زاوزێی خۆیەوە بۆ ئەوەی لە ئامێرەکانی پشکنین دەرنەکەوێت، بەڵام پۆلیسی ئافرەتان بەهۆی پشکنینی وردەوە توانیویانە بیگرن.
















Leave a Reply