مادەیەكی پارێزەر لە هەندێك خۆراك هەیە و هۆكاری خۆكوشتنی گەنجانە

بینەر: (1.6K)

توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات كە دەركەوتووە، مادەیەكی كیمیایی بە شێوەیەكی بڵاو وەك پارێزەری مادە خۆراكییەكان بەكار دەهێنرێت، بە ناوی نیتریتی سۆدیۆم، پێوەندی بە زیادبوونی حاڵەتەكانی مردن و خۆكوشتن لە بەریتانیا هەیە، بەتایبەتی لە گەنجان و لە كوڕان.

توێژەران ئاماژە دەكەن كە ئەو ئەنجامە دەری دەخات كە پێویست بە چاوخشاندنەوە بە بەكارهێنانی بێ سنووری ئەو مادە دەكات، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی رێژەی مردن، بەپێی داتا نوێیەكان ئەگەری هەیە بەو هۆیەوە رێژەی مردن لە بەریتانیا جارێكی تر روو لە هەڵكشان بكات، لەگەڵ زیادبوونی راپۆرتەكان لە دنیا لەبارەی زیادبوونی حاڵەتەكانی خۆكوشتن بەهۆی ژەهراویبوون بە نیتریتی سۆدیۆمەوە.

ناوەندی تەمەنی حاڵەتەكان 28 ساڵ بووە، كە گەنجان 71%ی حاڵەتەكانیان پێك هێناوە، زیاتر لە كوڕان، 109 حاڵەت بەرانبەر بە 52 حاڵەت بۆ كچان، لە پشكنینی تاقیگەیی دەركەوتووە كە رێژەی نیتریت و نیترات لە خوێنیان بەرز بووە، لە 87%ی حاڵەتەكان رێژەكە 100 هێندەی رێژەی سروشتی بووە، وەك توێژەران ئاماژە دەكەن كە زۆر جار خواردنی ئەو مادەیە بە مەبەست بووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *