لە هەولێر ئەو كەسەی پەلاماری پیاوێكی بەتەمەنی دا گیرا

بینەر: (852)

ئەو كەسەی كە لە گرتەیەكی ڤیدیۆی ئاشكرا بوو كە پەلاماری پیاوێكی بەتەمەن دەدات لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی هەولێرەوە گیرا و دەركەوتووە كە بكەرەكە نەخۆشی دەروونی هەیە.

دوێنێ لە گەڕەكی تەیراوەی هەولێر، كەسێك هێرشی كردە سەر پیاوێكی بە تەمەن و برینداری كردبوو، ئەمڕۆ گرتە ڤیدیۆیەكەی بڵاو بووەوە.

موقەدەم كەیفاح حوسێن گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، رای گەیاند، ئەو پیاوەی دوێنێ لەسەر شەقامێكی هەولێر هێرشیكردە سەر پیاوێكی بەتەمەن و لێی دا، گیراوە.

تۆمەتبارەكە لەدایكبووی ساڵی 1988ـە و بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دەركەتووە كە “نەخۆشیی دەروونی” هەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *