لە بەغدا سەرۆكی ڕێكخراوێكی ژنان لەبەردەم ماڵەكەی تیرۆر كرا

بینەر: (1.4K)

كۆمیتەی ناوەندی ڕێكخراوی ئەلتەرناتیڤی شیوعی لە عێراق، كوژرانی یەنار محەمەد سەرۆكی ڕێكخراوی ئازادیی ژنانی لە كردەوەیەكی تیرۆریستیدا لەبەردەم ماڵەكەی لە بەغدا، ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیانراوەكەدا هاتووە، لەلایەن دوو كەسی نەناسراوەوە، بە ماتۆڕسكیل تەقەیان لە یەنار محەمەد سەرۆكی ڕێكخراوی ئازادیی ژنان كردووە و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

یەنار محەمەد یەكێك بوو لە دیارترین ژنە چالاکی عێراق و بوو بە دەنگی ژنانی ڕزگاربووی ئێزدی لە دەستی داعش.

هاوكات، ڕێكخراوی ئازادیی ژنان لە عێراق ماتەمینی بۆ ئازادیخوازان و بزووتنەوەی فێمینیستی و مافەكانی مرۆڤ لە عێراق و جیهان ڕاگەیاند.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *