لەگەڵ كۆتایی هاتنی هێرشی سەر ئێران نرخی نەوت بەرز بویەوە

بینەر: (896)

بەهۆی چاوەڕوانی گەڕانەوەی نەوتی ئێران بۆ بازارەكانی دنیا نرخی نەوت هەفتەی پێشوو بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی، بەڵام ئەمرۆ شەموو نرخەكە جارێكتر گەیشتەوە بە 64 دۆلار و 13 سەنت.

ئەمڕۆ شەموو 17ی كانوونی دووەم لەكاتی كردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 13 سەنت دیاری كراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەكەی 0.58٪ بەرزبووەتەوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسیش بە 59 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت و ئەویش نرخەكەی 0.44٪ بەرزبووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *