هەنگوین، بەتایبەتی جۆرە ئەسڵییەكەی، خۆراكێكی گرنگە و بەهایەكی خۆراكی دەوڵەمەندی هەیە، لە كۆنەوە شارەزایانی خۆراك و چارەسەری سروشتی باسی دەكەن، شارەزایەك ئاماژە بۆ هەندێك حاڵەت دەكات كە خواردنی هەنگوین بۆ هەندێك كەس تیایاندا مەترسیدارە.
د. نینا ڤیشنیڤسكایا لە بەشی سەلامەتیی ژیان لە زانكۆی تەكنیكیی بیرم، ئاماژە دەكات، حاڵەتێكی كتوپڕ هەیە بەهۆی هەستیارییەكی زۆر دروست دەبێت كە هەڕەشە لە ژیان دەكات، رەنگە دوای خواردنی هەنگوین دروست ببێت، لە هەندێك كەس و حاڵەت بكوژە ئەگەر چارەسەری بەپەلە نەكرێت، ناتوانرێت هۆكاری ئەو وەڵامدانەوە هەستیارییە بێ ئەنجامدانی پشكنینی پێویست و زانینی تۆماری خێزانی ئەو كەسە دیاری بكرێت، رەنگە هۆكارەكەی هەنگوینەكە یان پێكهاتەیەكی بێت، یان دەنكەهەڵاڵە یان كەتیرەی مێشەكەوە بێت.
ئەو پرۆفیسۆرە دووپاتی دەكاتەوە كە رەنگە ئەو جۆرە هەستیارییە لەو كەسانە بەدیار بكەوێت كە هەستیاریی وەرزییان بۆ دەنكەهەڵاڵە هەیە، كاتێك لەشی مرۆڤ بە هەڵە، ئەو هەنگوینە وەك هۆكارێكی هەڕەشە و مەترسی دەخوێنێتەوە و وەڵامدانەوەیەكی بەهێزی هەستیاری دەداتەوە، لەوانە ئاوسانی قورگ و دابەزینی پەستانی خوێن.
سەبارەت بەوانەی لە خواردنی هەنگوین وریا بن، گوتی، ئەوانەی بۆماوەیی بەرگەی فركتۆز ناگرن و كێشەی زۆر گەشەی بەكتریایان هەیە، ئەوانەش نەخۆشیی گورچیلەیان هەیە یان كێشەی توندی كۆئەندامی هەرسیان هەیە، هەروەها لە كاتی دووگیانی و شیردان و منداڵانی خوار سێ ساڵی، جگە لەوانەی قەڵەون یان نەخۆشی شەكەریان هەیە پێویستە وریا بن.













Leave a Reply