بینەر:
(1.4K)
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەبارەی كەیسی ئەو هاووڵاتییە پێكهێنا، كە بەهۆی هەڵەیەكەوە چاوێكی لەدەست داوە و پێشتر “وشە” خستیە ڕوو.
ئەمڕۆ دووشەم 14ی ئەیلوول، بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی، سكاڵای ئەلەند سەڵاح بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر/ بەشی یاسایی رەوانە كراوە، بۆ ئەوەی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێك بهێنرێ.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، لیژنەكە بەپێی پێڕەوی وەزارەتی تەندروستی دەبێت و پێویستە لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا، نوێنەری سەرۆكایەتیی داواكاری گشتی ئامادە بێت.
ئەوە لە كاتێكدایە كە پێشتر هاووڵاتییەك بە “وشە”ی گوتبوو، بەهۆی هەڵەی پزیشكییەوە چاوێكی لەدەست داوە.













Leave a Reply