لیژنەی دارایی پەرلەمان: هیچ مەترسییەك لەسەر پێدانی مووچە نییە

بینەر: (1.4K)

عودەی عەواد ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دووپاتی دەكاتەوە، هیچ مەترسییەك لەسەر پێدانی مووچەی فەرمانبەران نییە و دەشڵێ‌، “حكوومەت و بانكی ناوەندی چەندان ئامرازیان هەیە بۆ گەرەنتی بەردەوامبوونی مووچە”.

ئەمڕۆ دووشەم چواری ئایار، عودەی عەواد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، رەتی دەكاتەوە هیچ مەترسییەك لەسەر مووچەی فەرمانبەران هەبێت و دەڵێ‌، “حكوومەت و بانكی ناوەندی چەندان ئامرازیان هەیە بۆ گەرەنتی بەردەوامبوونی مووچە و دوانەكەوتنی”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونی دەكاتەوە، بژارەكان لە بەردەم حكوومەت زۆرن، لەوانە قەرزكردن لە بانكە حكوومییەكان، هەروەها سوودبینین لە بۆندە داراییەكان و یاسای دابەزاندنی یەدەگی بانكی. عودەی باس لەوەش دەكات بەهای مووچەی مانگانەی عێراق حەوت تریلیۆن و 831 ملیار دینارە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *